لێدوانی نوێی ئاوات شێخ جەناب لەبارەی ڕێكکەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد

وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە رێکكەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد هەردوولا براوەن و هه‌رێم خۆی به‌ دۆڕاو نازانێت". 

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند" چەند نرخی فرۆشتنی نەوت بەرز ببێتەوە، ئەو كاتە بەشداری هەرێم لە میزانیەی عێراق بەرزدەبێتەوە و ئەمەش فشاری دارایی هەرێم لە سەر بودجەی عێراق كەمدەكاتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتنی نەوتیدا کە چوار نیسانی ئەمساڵ لە بەغدا واژۆکرا خۆی بەدۆڕاو نازانێت و هەردولایان براوەن". 


PM:04:20:14/05/2023