بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان دابەزینی زیاتری تۆمار کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٨٩ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ١٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٦٩ دۆلار و ٨٣ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٠ دۆلار و ٤ سەنت بوو.
پێشتر هەریەك لە وڵاتانی (سعودیە و رووسیا و عێراق و كوێت و ئیمارات و عومان و جەزائیر و كازاخستان)، بڕیاریاندا تا كۆتایی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی (١.٦٤٩) ملیۆن بۆ هەر بەرمیلێک كەم دەكەنەوە.