سەرۆکی بەرشەلۆنە دڵی هاندەرانی بەرشەلۆنە خۆشدەکات

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵێنێکی ورووژێنەری بە هاندەرانی کەتەلۆنی دا، دوای ئەوەی بە فەرمی نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

 بەرشەلۆنە بە فەرمی تاجی لالیگای لەسەنا ، دوای سەرکەوتنەکەی دوێنێ یەکشەممە بەرامبەر ئیسپانیۆل بە ئەنجامی 4-2، لە ڕکابەرییەکانی قۆناغی 34 تۆماری کرد.

 لاپۆرتا لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە".

 گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لەم هاوینەدا لە "پارکی شازادەکان” کۆتایی دێت، بۆیە یاریزانەکە دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەک گرێبەستی نوێ واژۆ بکات.

 بەرشەلۆنە پێویستی بە داهاتە، یان کەمکردنەوەی مووچەی 200 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ ئەوەی ئەو سنووردارکردنانە هەڵبگرێت کە بەسەر یانە کەتەلۆنییەکەدا سەپێنرابوو؛  بەهۆی یاسای یاری دادپەروەرانەی داراییەوە.

 جێگای سەرنجە کە لیۆنێل مێسیش لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەیوەندی بە 
یانەکانی سعودیە و خولی ئەمریکییەوە هەبووە.


AM:10:23:15/05/2023