پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە


بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لە سەرەكیترین تەوەرەكان دەنگدانە بە دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی دادگەری كوردستان.

د. ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ریەیندووە "بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە كاتی دیاریكراودا ئامادەبن".

بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە، چوار تەوەر لەخۆ دەرێت، یەكێكین دەنگ لەسەر داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر دەستلەكاركێشانەوە و دانانی ژمارەیەك پەرلەمانتار لە لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان دەدرێت.

بەهۆی كێشەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، ماوەی نزیكەی دوو مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی نەكردووە.



PM:02:41:15/05/2023