هیومان ڕایتس وۆچ: ئێران بەهۆی سزای سێدارە بەشێوەیەكی مەترسیدار مافی ژیان پێشێل دەكات


ڕێكخراوی (هیومان ڕایتس وۆچ) ڕایدەگەیەنێت، ئێران لە ڕێگەی هەڵكشانی پڕۆسەكانی لەسێدارەدان بەشێوەیەكی مەترسیدار مافی ژیان پێشێل دەكات، ئەمەش پێویستی بە سەركۆنەكردنی نێودەوڵەتی هەیە.

ڕێكخراوی (هیومان ڕایتس وۆچ) رایگەیاندووە "لە كۆتایی مانگی نیسانی ڕابردووەوە دەسەڵاتدارانی ئێران لانیكەم 60 كەسیان لە سێدارە داوە كە زۆربەی تۆمەتەكان پەیوەست بوون بە تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە".

وەك ڕێكخراوەكە ئاماژەی پێداوە "زۆرێك لەوانەی لە سێدارە دراون دووچاری دادگاییكردنی نادادپەروەرانە بوونەتەوە كە بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی نابێت بگاتە سزای لەسێدارەدان".

هەر بەپێی راگەیەنراوی ڕێكخراوەكە لەنێوان 1ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ تاكو 5ی ئایار، كۆماری ئیسلامی ئێران لانیكەم 192 كەسی بەتۆمەتی تاوانی كوشتن و ماددەی هۆشبەر لەسێدارە داوە.



PM:04:20:15/05/2023