نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکان بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەی زیاتر دابەزی. 

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها لە هەولێر بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینارە، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٦هەزار و ٥٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆش بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢٧٢ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢١٦ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٦٥٥ دۆلاری بەشێوەی فرۆشتنی حەواڵە و ٥٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقد بوو. 


PM:01:10:16/05/2023