كەمال كلیچدار ئۆغڵو پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە


كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە و كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رایدەگەیەنێت، خولی یەكەم كۆتاییهات، گەورەترین ڕاستی ئەوەیە كە پەیامی گۆڕانكاری لە سندوقی دەنگداندا ڕەنگی دایەوە.

كەمال كلیچدارئۆغڵو كە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی ئێستی توركیا و كاندیدی هاوپەیمانی كۆمار دەكات، لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند "گەنجان خولی یەكەم كۆتاییهات، گەورەترین ڕاستی ئەوەیە كە پەیامی گۆڕانكاری لە سندوقی دەنگداندا ڕەنگیدایەوە، ئەوانەی گۆڕانكارییان دەیانەوێت ئێستا زیاتر لەم وڵاتەن لە چاو ئەوانەی نایانەوێت".
 
ناوبراو روونیكردۆتەوە "ئەوەش ڕونە ئێمە ئەو لایەنەین كە دەبێت زۆر زیاتر خەبات بكەین بۆ ڕزگاربون لە حكومەتێكی بێبەزەیی لەم شێوەیە، هەوڵی چارەسەركردنی نیگەرانییەكانی گەنجان دەدەین".

رۆژی یەكشەممەی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا بەڕێوەچوو، سێ كاندید ركابەری بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی توركیایان دەكرد، بەڵام بەهۆی هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی زیاتر لە 50%ی دەنگەكان بەدەستبهێنن بۆیە پڕۆسەی دەنگدان لە نێوان كلیچدارئۆغڵو و ئەردۆگان چووە قۆناغی دوەم كە بڕیارە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.



PM:06:51:16/05/2023