"زیاتر لە 5 هەزار ژنە كوردی ئێزیدی رفێنراون"

‌ڤیان دەخیل
ڤیان دەخیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "تاوەكو ئێستا 5 هەزار ژنە كوردی ئێزدی رفێندراون و تەمەنی ژنە رفێندراوەكان لەنێوان 13- 56 ساڵیدایە، زانیاریی ئەوەشمان هەیە كە كچەكان لە پیرەژنەكان جودا دەكرێنەوە و بە بەهای 150 دۆلار دەفرۆشرێن، 300 كچ لەوان بە 300 دۆلار فرۆشراون".

ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، لە كۆنفرانسی ئاشتی  وتی: "بەر لەوەی بێمە كۆنفرانسەكە 35 منداڵم بینی، كە لە خێزانەكانیان دابڕاون و تەمەنیان لەنێوان 4-6 ساڵیدایە ‌و سەرگەردان بوون". گوتیشی: كە 79 خێزانی ئێزدی، كە هەر خێزانێكیش لە 6-7 كەس پێكهاتوون پەیوەندی پێوە دەكەن ‌و دەڵێن لە گو‌وندەكانی نزیك تەلەعفەر گیریان خواردووە و داوای هاوكاری دەكەن .

ڤیان دەخیل ئەوەش دەخاتەڕوو، كە بەشێك لە ژنە رفێندراوەكان منداڵەكانیان لە باوەشدا بووە كە رفێندراون و دواتر منداڵەكانیان لێسەندوون".
دەخیل باس لە هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ: "حكومەتی هەرێمی كوردستان درێغییان لە هاوكارییەكان نەكردووە، بەڵام هەموو شتێكی لەدەست نەهاتووە، خەڵكی دهۆكیش هاوكاری زۆری كردووین و هیچ جیاوازییەكیان لەنێوان مسوڵمان و ئێزدییەكان نەكرد".



PM:03:31:09/09/2014