زانیاری نوێ سەبارەت بە تاوە بارانی بەخوڕی رۆژی شەممە


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، سبەینێ لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم، تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەینێ لەئەنجامی زیاتر قوڵبوونەوەی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی باشوری ناوچەكە و ھاتنی شێ زیاتر بۆ ناوچەكان، ئاسمانی ھەرێم بە درێژای كاتەكان دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ چالاكبوونی ھەورە تریشقە و تاوە بارانی ناوبەناو لەسەر سەرجەم ناوچەكان كە ھەندێ ناوچەش بەدیاری نەكراوی رێژەی بارانبارینی زیاتر ئەبێت تا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەجیاوازی ناوچەكان بەرێژەی ٤ تا ٨ پلە نزم دەبێتەوە ، خێرای با زۆربەی كاتەكان چالاك دەبێت مامناوەند تا نیمچە بەھێز لەھەندێك كاتدا بەخێرای ٢٠ -٤٠ كیۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

وەك ئاراس جەبار وتویەتی، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو (ھەولێر ٢٨، سلێمانی ٢٧، دھۆك ٢٨، ھەڵەبجە ٢٧، كەركوك ٣١، گەرمیان ٣٣).



AM:09:09:19/05/2023