ئەمڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە


وا بڕیارە ئەمِڕۆ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكرات لە پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن یەكێتییەوە رێواس فایەق و زیاد جەبار و رزگار حاجی حەمە، و هەروەها لە لایەنی پارتییەوە هێمن هەورامی و زانا مەلا خالید و رێبوار یەڵدا بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدا كە هەر لە ماوەكانی رابردوودا هەردوو دەزگاكە لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆبوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوون بە رێككەوتنێكی كۆنكرێتی.




AM:09:41:19/05/2023