وەزیری دارایی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەوە راگەیاندێک بڵاودەکاتەوە

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم دەڵێت" تا گرفتە سیاسی و گەندەڵیەكان چارەسەر نەبن کێشەی موچە بەردەوام دەبێت".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاواتی شێخ  جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم(ماوە بەسەرچوو)رایگەیاندووە" بزوێنەری کێشەکانی بەردەم موچە زیاتر سیاسی و بابەتی گەندەڵیین و ئەو کێشە سیاسی و گەندەڵییە بەردەوامانە، گرفتی دارایی دروست دەکەن".
هەروەها وتووشیەتی" تاوەکو ئەو کێشە و گرفتە سیاسیانە بەردەوام بێت کێشە بۆ دابەشکردنی موچە دروستدەبێت".
ئەو جەخت دەکاتەوە کەگەندەڵی هاوشێوەی عێراق و ناوچەکە لە هەرێم بوونی هەیە، تاوەکو گەندەڵی و گرفتە سیاسیەکان چارەسەر نەکرێن، کێشە داراییەکان بەردەوام دەبن.

PM:06:50:19/05/2023