کەشناسی: لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕو هەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو رایگەیاند" لە سبەینێوە، شەممە نا سەقامگیری زیاتر دەردەکەوێت و پێشبینى دەکرێ سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە".

کەشناسی دەشڵێت" لە هەندێ ناوچە بارانى بە لێزمە دەبارێت و پلەکانى گەرما بە (٥-٨) پلە دادەبەزێت و خێرایی با (١٠-١٥)کم/ک دەبێت.

کەشناسی هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەگەر هەیە هەورە بروسکە لە هەولێر و سلێمانى و هەندێک ناوچەى گەرمیان بەهێزتربن لە ناوچەکانى دیکە.

بارانى ١٢ کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:

دهۆک:١.٢ ملم

زاخۆ:١٠.٢ ملم

ئامێدى: ٢ ملم

بامەرنێ:٢.٦ ملم

حاجى ئۆمەران: ١.٨ملم

کانى ماسى: ٣.٤ ملم

مانگیش:٣.٢ ملم



PM:10:53:19/05/2023