سبەینێ جارێكی دیكە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە


وا بڕیارە سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە شاری هەولێر بۆ گفتوگۆی لەسەر هەڵبژاردنەكان كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكان (سپی) بڕیارە سبەینێ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە شاری هەولێر بۆ گفتوگۆی لەسەر هەڵبژاردنەكان كۆببنەوە و تیایدا بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئەمساڵدا تاوتوێ بكرێت.

جێی ئاماژەیە دوێنێش هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ هەمان مەبەست كۆبوونەوە.



PM:09:17:20/05/2023