٢٠٠ ملیار دیناری دیکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم

نوێنەری هەرێم لە عێراق رایگەیاند" سبەی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.

فارس عیسا نوێنەری هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ روودا رایگەیاندووە" سبەی دووشەممە بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم."

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە رۆژی ٢٥ ی ئازار نەوتی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای پاریس راوەستاو پشکی سەرەکی داهاتی هەرێم سفربوەوەو، لەو کاتەوە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، حکومەتی هەرێم چەند وەجبەیەک پارەی ناردووە.



PM:07:12:21/05/2023