بەهۆی گرژى نێوان هانده‌رانى یانه‌ی پيشمه‌رگەى هه‌ولێر و دهۆك (٢٥) کەس بریندار بوون

لە یاریی نێوان هەولێر و دهۆك گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو بەهۆیەوە (٢٥) كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو دواى دروستبوونى گرژى و پيكدادان له نێوان هاندەرانى پێشمەرگەى هەولێر و يانەى دهۆك له ياريگاى شەهيد فرنسو هەريرى، تيمەكانى سەنتەرى هەماهەنگى فرياكەوتن ١٢٢ دەست به جێ گەيشتنه شوێنى رووداوەكە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامدا (١١) بريندار گواستراوەتەوه بۆ فرياكەوتنى رۆژئاوا و (٨ ) بريندار گواستراوەتەوه بۆ فرياكەوتنى رۆژهەلات و (٦) برينداریش له شوێنى خۆى چارەسەركراوە.


AM:10:13:22/05/2023