کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانى کوردستان شەڕ و ئاڵۆزی تێکەوت

کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان گرژی و ئاڵۆزى له‌ نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتى دروست بوو، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند" دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوادەخەین"، جێگری سەرۆکی پەرلەمانە رایگەیاند " دەبێت بخرێتە دەنگدانەوە"، ئەمەش کێشەیەکی زۆری لەناو پەرلەماندا دروستکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە بڕیار بوو پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی هەبێت و دوێنێ دوای شکستی کۆبوونەوەی مەکتەبی یەکێتی و پارتی هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان بە واژووی خۆیان خاڵی ئاکتیڤکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵایان خستە نێو خاڵانی باسەوە.

بەیانی ئەمرۆش سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی دواخست، بەلآم جێگرەکەی وتی" دەبێت رای ئەندامان وەربگیرێت".

لە پای ئەمە پشێو دروستبوو لە ئەنجامدا چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی بە سووکی برینداربوون. 


AM:10:49:22/05/2023