فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی پەرلەمان هەڵوێستی راگەیاند

سەرۆکی فڕاکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و هەمواری یاسای هەڵبژاردن پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان هەیە". 

گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی لەناو هۆڵی کۆبونەوەی پەرلەمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" نیگەرانن بۆ ئەو دۆخەی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان دروستبوە و هەر لەسەرەتاوە پێمان وابووە کە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران و هەموواری یاسای هەڵبژاردن یەک پاکێجە و پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان هەیە". 

وتیشی" گرنگە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان بە تەبایی و برایەتی و پێکەوەی دەتوانن هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەن و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارابکەنەوە". 

هەروەها گوڵستان سەعید داواشی لە هێزە سیاسییەکان کرد کە لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە و بگەنە رێککەوتن و بتوانن هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی رزگا بکرێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد و شەڕ و ئاڵۆزی لەناو هۆڵی پەرلەمان دروستبوو.


PM:01:26:22/05/2023