لە بارەی بارانبارین لە مانگی حوزەیران زانیاری بڵاودەکرێتەوە

پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوای مانگی حوزەیران نۆرماڵ بێت و هاوشێوەی مانگی ئایار باران ببارێت.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە بارەی پێشبینیەکان سەبارەت بە پلەی گەرمی و بارانبارین لەمانگی داھاتوو، دەڵێت " ھاوینی کەشناسی لە ١ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات، بەڵام بەشێوەیەکی فەلەکی لە ٢٢ی حوزەیران لەنیوە گۆی باکوری زەوی بە یەکەم رۆژی وەرزی ھاوین دادەنرێت، پێشبینیەکان بەم جۆرەن کە مانگی داھاتوو تێکرای پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئێران و عێراق بەرێژەیەکی کەم لەسەروو ئاستی نۆرماڵ بێت لە ناوچەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی و باکور و رۆژھەڵاتی ئەفریقا بەرێژەیەکی زیاتر سەروو نۆرماڵە".

هەروەها دەشڵێت " بەو واتایە لەناوچەکانی خۆمان ئەگەر بەڕاوردی بکەین بە مانگی حوزیرانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢١ باشترە کەمتر لەچاو مانگی شەشی ئەو دوو ساڵە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە، سەبارەت بە بارانبارین لەناوچەکەدا بەگشتی پێشبینی دەکرێت رێژەکە بەراورد بە تێکرای بارانی مانگی شەش لەسەروو نۆرماڵ بێت، بە واتایە لەمانگی داھاتووشدا ئەگەر ھەیە ھەندێ حاڵەتی باران و ھەورە بروسکەمان ھەبێت".

 



PM:09:39:22/05/2023