ئارى ههرسین دهست له كاركێشانهوهى خۆى لە حزبەکەی ڕاگهیاند و دەڵێت" بڕیارهكه شەخسییە و هیچ پەیوەندییەکی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە".
ئارى ههرسین ئهندامى پێشوى سهركردایهتی پارتى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هەمولایەک ئاگاداردەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامیەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشاوەتەوە، وەک چۆن بڕیاری بەپارتیبونم (لەیەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بوو، بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە".
دەشڵێت" هەرگیز خۆمم بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە (تەعریف) نەکردووە، بەڵکو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتمان پێوەر و سەنگی مەحەک بوون، وازهێنانیش لە پارتی، وازهێنان نییە لە کوردایەتی و سیاسەت".