لە پارێزگای قەزوینی ئێران پاسێکی گەشتیاران وەرگەڕا کە بەهۆیەوە (٢٧) کەس بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، لە پارێزگای قەزوینی ئێران پاسێکی گەشتیاران کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا کە بە نیازبوون سەردانی ناوچەکانی باکووری ئەو وڵاتە بکەن.
ئاماژە بەوەش دەکەن، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو گەشتیار گیانیان لەدەستدا و (٢٥) کەسی دیکەش بریندار بوون کە سەرجەم بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواسراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی ناسنامە و رەچەڵەکی قوربانییەکان بەردەست نییە.
لە ماوەی پشووەکانی نەورۆزی ئەمساڵەوە (٨٧١) هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لەدەستداوە.