پەیامی مەسرور بارزانی لەبارەی دەستکاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکاریی لە مادەی ١٣ و ١٤ی بودجەی عێراق کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە. 
 
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گرووپێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چەند گۆڕانکارییەکیان خستووەتە پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی کە پێشێلکاریین بەرامبەر بەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی کردوومانە."
 
 مەسرور بارزانی دەڵێت، "ئەو رێککەوتنە بناغەیە بۆ هاوئاهەنگی هەولێر و بەغدا، دەبێت هەموولایەک رێزی لێ بگرن."


AM:12:19:27/05/2023