بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق پێی وایه پڕۆژە یاسای ئه‌مجاره‌ی حكومه‌تی عێراق، دەبێتە هۆی "لەدەستدانی" سەروەری هەرێم و دەشڵێت" لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراق سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم هێنراوەتە ئاستی خوارتر له وه‌زیری دارایی".
فازڵ نەبی پسپۆڕی بواری ئابوری کە هاوکات لە پێشووتردا بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بوو، به بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا راگه‌یاند" ئه‌وه به‌جۆرێک دانراوه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بده‌ن، هه‌ندێک براده‌ر له‌وه زویرن ده‌ڵێن چۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی هێناوه‌ته ئاستی وه‌زیری دارایی، نه‌خێر سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمیان هێناوه‌ته ئاستی خوارتر له وه‌زیری دارایی عێراق".
وتیشی" به‌داخه‌وه ئێمه ورده ورده لێدانمان به‌رده‌كه‌وێت و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین. له‌لایه‌نی ته‌كنیكی له‌وانه‌یه هه‌ندێك شت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت به‌ڵام له لایه‌نی سه‌روه‌ری هه‌رێم ئه‌و لێدانانه‌ی به‌رهه‌رێم كه‌وتوون به‌داخه‌وه زۆر گه‌وره بوون".
فازڵ نەبی ڕایگەیاند" له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته پێكهاتووه هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان زه‌ربه لێدان له دوای لێدانی به‌ركه‌وتووه.، لێدانی زۆر گه‌وره‌ش كه مرۆڤ گێژده‌كه‌ن و ناتوانرێت جارێكی تر هه‌ڵبستێته‌وه".
فازل نەبی گۆرانکاریەکانی تایبەت بە بودجە بە "چاوه‌ڕوانكراوو" لە قەڵەم دا و وتی" خودی ئه‌و بودجه‌یه‌ی براده‌رانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون به‌ڕاستی زۆر زوڵمی تێدابوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌روو ئه‌وانه‌شه‌وه دیسان هاتن هه‌ندێک زوڵمی تریان له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه".
دەشڵێت" ساویلكه‌یی ئێمه له‌وه‌دایه ڕوونكردنه‌وه ناده‌یه‌نه شته‌كان، چونكه ئه‌وان ده‌ستور به‌گوێره‌ی دڵی خۆیان ته‌فسیر ده‌كه‌ن، كه‌موكورتی له دانوستانه‌كانمان و چۆنیه‌تی داڕشتنی ڕێككه‌وتنه‌كانمان بوو، چونكه داڕشتنی ڕێككه‌وتن زۆر گرنگه و خه‌ڵكی زیره‌ک و خاوه‌ن ئه‌زموونی پێویسته له‌وانه‌یه به یه‌ك وشه زۆر شت بگۆڕدرێت".
سەبارەت بە کۆکردنەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی بانکی تایبەت، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت" دیسان ڕێکەوتنەکان بە زیانی هەرێمی کوردستانن، چونکە له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابن".
د.فازڵ نەبی نیگەرانی زیاتری دەربڕی و وتی" ده‌ڵێن ده‌بێت حسابێک بكرێته‌وه له بانكی ناوه‌ندی به‌غداد بێت و هه‌موو داهاتی نه‌وت بچێته ناو ئه‌و حسابه‌وه، لێره‌دا گرفتێكی تێدایه واته حسابه‌كه ته‌نها تایبه‌ت نییه به نه‌وتی هه‌رێم، ئینجا دواتر ئه‌و حسابه ده‌بێته داهات بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی و ئه‌و حسابه‌ش له ژێر كۆنترۆڵی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌بێت، ئینجا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی هێناوه‌ته مسته‌وای ئاستی وه‌زیری دارایی و كه‌متریش".