فراكسیۆنی پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی توند ئاڕاستەی یه‌كێتی دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئەو گۆڕانكاریانه‌ی له پڕۆژه‌ی بودجه كراون نه‌ك پاشه‌كه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو مه‌ترسیش له‌سه‌ر مووچه دروست ده‌کات"، ده‌شڵێت" ئه‌مه‌ی یه‌كێتی و نه‌یارانی كردویانه هیچی له خیانه‌تی (١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌متر نییه".
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، درەنگانی شەوی ڕابردوو روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووە" پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌قه نووسراوه‌ی پرۆژه بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵانی (٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥) كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌كان ده‌نگیان به زیادكردنی هه‌ندێك بڕگه‌ی نوێ بۆ هه‌ردوو ماده‌ی (١٣ و ١٤)ی پرۆژه یاسای بودجه دا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه" ئێمه له فراكسیۆنی پارتی دژی ئه‌م نادادی و غه‌دره گه‌وره‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه كه له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت و هه‌وڵه‌كانمان له پێناو چه‌سپاندنی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ین".
فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر وه‌كو ته‌نها حزبی كوردی ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه دژی مافه یاسایی و ده‌ستوریه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ستانه‌وه، بۆ ئه‌م دژ وه‌ستانه‌وه‌شیان به‌رامبه‌ر مافه ده‌ستوری و یاسایه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت پاسا و به‌وه بهێننه‌وه گوایه پشتگیری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ن".
فراكسیۆنی په‌رتی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی" خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه و ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌موو لایه‌كی ڕوونبكه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر یاسای بودجه وه‌كو ئه‌وه‌ی له لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێتی نیشتیمانی و هه‌ندێك لایه‌نی تر ده‌نگیان بۆ داوه تێبپه‌ڕێت ، ئه‌وا نه‌ك پاشه‌كه‌وت ناگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م شایسته دارایه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه".
راشیگه‌یاندووه" هۆكاری یه‌كه‌می پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بڕینی بودجه‌و شایسته دارایه‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداده‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێمه‌ش له فراكسیۆنی پارتی له هه‌وڵی جدیدا بووین بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق پابه‌ندێتی خۆی سه‌باره‌ت به دانه‌وه‌ی به‌شێك له مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جێبه‌جێبكات، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ئه‌م پابه‌ندیه ئه‌خلاقیه‌ی خۆیشی جێبه‌جێ نه‌كردایه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه له داهاتوو حكومه‌تی هه‌رێم خۆی پلانی بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌بوو".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات" ئه‌مه‌ی یه‌كێتی و نه‌یارانی هه‌رێمی كورستان كردویانه پیلانێكی ژه‌هراوییه دژی هه‌رێمی كوردستان و هیچی له خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌متر نییه".
شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەردوو ماددەی (١٣ و ١٤)ی پڕۆژەیاسای بودجەیان جێگیركرد، بەڵام نوێنەرانی پارتی و یەکگرتووی ئیسلامی لە لیژنەکە کشانەوە و هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێش دەنگیان بە پڕۆژەیاساکە دا.