بەیانی ئەمڕۆ بەشێك لە شوتی فرۆشانی شاری هەولێر گردبونەوە و داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان لە بەرپرسانی شارەكە دەكەن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەشێك لە شوتی فرۆشانی شاری هەولێر دژی ڕێگریكردن و داخستنی شوێنی كارەكەیان بۆ فرۆشتنی بەرهەمەكانیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
هەروەها لە گردبوونەوەکەدا شوتی فرۆشانی شاری هەولێر شەقامێكی سەرەکیان داخست و ڕێگە بە شۆفێران نادەن لەو شەقامە هاتووچۆ بکەن و داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان لە بەرپرسانی شارەكە دەكەن.
دواینیوەڕۆی دوێنێش بەشێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنى لە ناحیەى پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی دژى دانانى کامێراکانى (پۆینت تو پۆینت) گردبوونەوە.