ڕێواز فایەق: هەڵبژاردن بەبێ ڕێككەوتن لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ناكرێت

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) ڕایدەگەیەنێت" پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بەبێ ڕێككەوتن و سازان ڕەتدەکەینەوە". 

ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، کەمێک پێش ئێستا لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەڵبژاردن بەبێ سازان و ڕێككەوتن لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ناكرێت". 

وتیشی" هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان لە پێناو سازان بووە نەك ترس لە هەڵبژاردن، ڕەوشی یەكێتی بە تەنها خراپ نیە، بەڵكو ڕەوشی هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت خراپە، چونكە نەتوانراوە خزمەتی تەواوی هاوڵاتیان بكرێت". 

لەبارەی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان ڕێواز فایەق ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لە دانیشتنەکە ڕوویدا نایاسایی بووە و ناكرێت هەڵبژاردنمان لەسەر فەرز بكرێت و ئەو كۆمسیۆنە بە مردووی لە دایك بووە كە دەنگی لەسەر دراوە.

ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی (٥٨) پەرلەمانتار كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كارا كرایەوە کە بە هۆیەوە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان فراكسیۆنی یەكیتی و پارتی دروست بوو، هەروەها فراكسیۆنی یەكێتی و به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كانى دیکە ده‌ڵێن" كۆبوونه‌وه‌کە به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی كۆتایهات و ده‌رئه‌نجامه‌كانى هیچ به‌هایه‌كى یاساییان نیه‌".


AM:11:18:27/05/2023