پێگەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جود بێلینگهام دەبێتە یاریزانی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید و تەنها راگەیاندنی رەسمی ماوە.
بە پێی زانیاری میدیاکان دانوستانەکانی نێوان جود بێلینگهام و ڕیال مەدرید لە دوا قۆناغدایە و ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکە و لە رۆژانی داهاتوو ئەو یاریزانە درێسی یانەی شاهانە دەپۆشێت.
بە قسەی رۆژنامەکان گرێبەستەکە نزیکەی 100 بۆ 120ملیۆن یۆرۆی تێچووە.