لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی توند ئاڕاستەی بەرپرسانی یەكێتی دەكات


لاهور شێخ جەنگی كە خۆی بە "هاوسەرۆك"ی یەكێتی دادەنێت هۆشداری دەداتە بەرپرسانی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت "تكایە تا كار لە كار نەترازاوە ئەو هەڵەیەی كە كردوتانە ڕاستی بكەنەوە. چونكە ناكرێت ڕقی شەخسی ئێوە لە یەكتری ببێتە مایەی لەباربردنی ئەم ئەزموونە".

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە، "دەرفەت ماوە لەبەردەم ئەوانەی كە ئێستا یەكێتیی بەڕێوە دەبەن، ئەو سیاسەتە هەڵەیەی كە ئێستا پەیڕەوی دەكەن، هەمان ئەو سیاسەتە كۆنەیە كە دەگوترا (گەر پێمان چاك نەكرێت دەتوانین تێكی بدەین) ".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە لەسەر ئەوە بەردەوام ڕەخنەمان دەگرت. بۆیە تكایە تا كار لە كار نەترازاوە ئەو هەڵەیەی كە كردوتانە ڕاستی بكەنەوە. چونكە ناكرێت ڕقی شەخسی ئێوە لە یەكتری ببێتە مایەی لەباربردنی ئەم ئەزموونە".



PM:10:49:28/05/2023