بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە شارێکی باکووری کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمرۆ دووشەممە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ لەسەر رێگەی سەرەکی (سیواس - مالاتیا) سەر بە باکووری کوردستان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان مینی پاسێک و بارهەڵگرێکدا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، لە ڕووداوەکەدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گەیشتوونە شوێنەکە و لە هەوڵی رزگارکردنی بریندارەکاندان.