"فازڵ بەرواری و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی کوژران"

‌فازڵ بەرواری
سایتی باسنیوزی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاری ئەنجومەنی ھۆزە شۆڕشگێڕەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، کە ھەریەکە لە فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین لە ناحیەی زلوعیە کوژراون.

 ئەبو عەبد نعێمی، وتەبێژی ئەنجومەنی ھۆزە شۆڕشگێرەکانی عێراق تایبەت بە سایتەکەی راگەیاندوە: بەهۆی روبەڕوبونەوەکانی نێوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و چەکدارە شۆڕشگێڕەکان لەناو ناحیەی زلوعیە لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، ژمارەیەک گەورە بەرپرسی ئەمنی کوژراون.

وتوشیەتی: هەریەکە لە فازڵ بەرواری، فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی سوپای عێراق و حەمەد نامس، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین و قەندیل خەلیل، بەرپرسی پۆلیسی زڵوعیە و جەعفەر رەزا بەلداوی فەرماندەی عەسائیب ئەھلل حەق لە ناوچەکە بەھۆی روبەڕوبونەوەکانی زڵوعیەوە کوژراون.

 فازڵ بەرواری گەورە ئەفسەرێکی کوردی نێو ریزەکانی سوپای عێراق بو لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ودواتر بەهۆی پشتگیریکردنی لە سیاسەتەکانی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق، پارتی بەشێوەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە کە ناوبراو " بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نییە و تەنیا ئەفسەرێكی سوپاكەی مالیكییە و لەسەر كوردستان و پارتی هەژمار ناكرێت".

لیوا فازڵ به‌رواری فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتونی سه‌ر به‌ ده‌زگا روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆره‌ كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ماوه‌ی رابردودا فه‌رمانده‌یی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی كردوه‌ بۆ روبه‌ڕبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.



PM:12:47:11/09/2014