لێدوانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بە مەرج ئامادەن بۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان


بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەگەر داوایان لێبكەن، دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

د. هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاندووە "ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان داوامان لێبكات، دەتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەین بەو مەرجەی هاوكات نەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كە بڕیار دراوە لە 18ی كانوونی یەكەمی 2023 بكرێت".
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەو پێیەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق فیدراڵییە و دەسەڵاتی ئەوەی هەیە هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بكات، دەكرێت حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو داواكارییەی بە فەرمی ئاراستە بكات. ئێستا كۆمیسیۆن زۆرینەی ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووە و ئامێری پێشكەتووی بۆ ئەو پرۆسەیە هەیە".
 
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، "بەپێی یاسای ژمارە ١ی ماددەی ٥١ی ساڵی ١٩٩٢، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نا دەستوورییە.



PM:11:16:30/05/2023