وادەی دابەشکردنی مووچەی وانەبێژان دیاریکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ڕایگەیاند"سبەی موچەی مانگی نیسانی وانەبێژان دابەشدەکرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم باسی لەوەکرد، سبەی پێنجشەممە، موچەی مانگی نیسانی سەرجەم وانەبێژان دابەشدەکرێت.

هەرچەندە شایستەی دارایی وانەبێژان لەنێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینار دایە بەڵام مانگانە لە کاتی خۆیدا وەریناگرن و پێشتر نوینەری وانەبێژان باسی لەوەکرد، نزیکەی ٤٠ جار خۆپیشاندانیانکردووە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وانەبێژانی هەرێم بە بەردەوامی داوادەکەن هاوشێوەی وانەبێژانی عێراق بەشێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن.




PM:02:03:31/05/2023