بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتی مەسرور بارازنی: هیوادارم هەموو لایەک هەست بەر پرسیارێتی بکەن


مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دەڵێت" هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان".

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ( ماوە بۆ درێژکراوە):

 بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم. 
 
هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان.
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2023/6/1






 



AM:09:30:01/06/2023