داهاتی مانگی ئایاری نەوتی عێراق ٧ ملیار دۆلار بووە


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات داهاتی مانگی ئایار ٧ ملیار دۆلار و ٣٠٦ ملیۆنە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بڕی ھەناردەی نەوت ١٠٢ ملیۆن و ٤٣٦ھەزارو ٣٨٧ بەرمیل بووە.

تێکڕای ھەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق ٣ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار بەرمیل بووە. نرخی رۆژانەی سەرجەم مانگەکە زیاتر لە ٧١.٣ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک بووە.

ئەوە لە کاتێکدا وا بۆ مانگی دووەم دەچێت لە رێگای تورکیاوە هیچ هەناردەکردنێکی نەوتی هەرێم و کەرکوک نییەو، داهاتیشی نییە.



PM:02:37:01/06/2023