"چاوەڕێی بڕیاری نیزامی سیاسی هەرێمین سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگا بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان"


بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕێی بڕیاری نیزامی سیاسی هەرێمی كوردستانن لەبەرامبەر بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.

هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە "ئەگەر بە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2005 دادگای فیدڕالیدا بچینەوە لە ماددەی چوار بڕگەی دووەم باس لە ئەركەكانی ئەم دادگایە دەكات كە لێكردنەوەی ناكۆكی یاسایی بۆ ئەو بابەتانەی كە پێچەوانە و دژن بۆ یاسای كاتی بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق، ئەو یاسایەش كۆتایی هاتووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "چاوەڕێی بڕیاری نیزامی سیاسی هەرێمی كوردستانین لەبەرامبەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان".

رۆژی سێشەممەی رابردوو دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵای یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ، رایگەیاند كە درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان "نایاساییە".



PM:10:42:01/06/2023