"ئەمڕۆ هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر حیزبەكانی رۆژهەڵات لە هەرێم"


سەرچاوەیەكی تایبەت رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ هێرشێك نەكراوە سەر بارەگای هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان.

هەرچەندە ئەمشەو چەند ماڵپەڕێك بڵاویانكردەوە گوایە ئەمڕۆ هێرشكراوەتەسەر بارەگا كوردییەكانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان، بەڵام سەرچاوەیەكی تایبەت بە (سپی) راگەیاند "ئەو هەواڵانە دوورن لەڕاستییەوە و ئەمڕۆ هیچ هێرشێكی ئێرانی نەكراوەتە سەر بارەگا كوردییەكان، تەنها ئەوە نەبێت ئێوارەی ئەمڕۆ نزیكەی سێ گوللە تۆپ ئاڕاستەی چیای هەلگورد كراون، بەڵام ئەوەش زۆر دوور بووە لە بارەگای هێزە كوردییەكان".



PM:09:54:02/06/2023