هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن


بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەییەوە، ئەو رۆژانەی تاقیكردنەوە دەبێت بۆ ماوەی سێ كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن ئەوەش لەئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەكات.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لە رۆژی شەممە 3ی حوزەیرانەوە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەست پێدەكەن، بەمەبەستی رێگرتنیش لە قۆپیەكردن، ئەو رۆژانەی تاقیكردنەوەی تێدایە لە كاتژمێر 7ی بەیانی تا 10ی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن.

جێی ئاماژەیە هەفتانە تەنها دوو رۆژ تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بەڕێوە دەچن.



AM:12:20:03/06/2023