داعش جاودگەریش سەردەبڕێت

چەكدارەكانی داعش ئەمرۆ لە موسڵ جادوگەرێك سەردەبڕن‌و سەرو 80 جەڵدش ئەدەن لە دوو مەشروب فرۆش.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەموسڵەوە رایگەیاندوە كە ئەمرۆ پێنجشەممە لەبەر بینای پارێزگای موسڵدا، چەكدارانی داعش جاودگەرێكیان سەربڕیوە‌و ‌و هاوكات سەرو 80 جەڵدیان لە دوو مەیفرۆش داوە.

بەپێی هەواڵێكی مەدا پرێس، لەكاتی بڕینی ملی جادوگەرەكەدا چەكدارەكانی داعش لەحاڵێكی هیستریادا هوتافی (الله اكبر)یان دەوتەوە.



PM:04:44:11/09/2014