سوپای عێراق لە سنوری پارێزگای کەرکوک (١٢) جوتیاری کوردیان دەستگیرکرد

نوێنەری جوتیارانی شارەدێی سەرگەڕان ڕایدەگەیەنێت" سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سەر گوندی شەناغە و ١٢ جوتیاری کوردیان دەستگیرکرد". 

محەمەد ئیسماعیل نوێنەری جوتیارانی شارەدێی سەرگەڕان لە شارۆچکەی دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سەر گوندی شەناغە و تائێستا (١٢) جوتیاری کوردیان دەستگیرکردووە، بە بیانوی ئەوەی کاری کشتوکاڵیان کردووە و سوپا چەند ڕۆژێکە قەدەغەیکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتوانی ناوچەکە تەنیا کاری کشتوکاڵی دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن، فشاری سوپای عێراق بۆ ئەوەیە گوندەکان چۆڵبکەین و دواتر عەرەبی هاوردە بێنن و دەستی بەسەردا بگرن. 


PM:06:32:04/06/2023