سێ شەممە پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

سبەی سێ شەممە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری پارێزگای سلێمانی.

ئەو پارەیەی سبەینێ سێشەممە دابەشدەکرێت، پارەی مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانییە بۆ مانگی نیسان.

هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٣ هەزار وانەبێژ هەیە ١١ هەزاریان لە پارێزگای هەولێر، ١٠ هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ١٢ هەزاریش لە سنوری پارێزگای دهۆکن.



PM:08:54:05/06/2023