سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری گرێبه‌ستی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت ده‌كه‌ین و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی دوو خاڵی گرێبه‌سته‌كه ده‌كرێت".
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان، به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو له داواكاری گشتی سكاڵا تۆمار كراوه، وه هاتۆته لای ئێمه‌ش، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئوسوڵیمان كرد و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆمان بانگ‌كرد و سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانمان داواكردووه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم وتیشی" دیاره (اعتراچ) ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌سه‌ر خودی دانانی كامێرا‌كان نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكه له‌وانه بۆچی ئه‌و كاره دراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت؟ ئایا نه‌ده‌كرا حكومه‌ت خۆی بیكات؟ یاخود ئایا كه‌رتی تایبه‌ت مافی هه‌یه له‌وه‌ی غه‌رامه دیاری بكات؟".
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆیان بانگ‌كرد بابه‌ته‌كه‌یان (تحویل)ی هه‌ولێر كردووه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تێدا كراوه وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، ئه‌وان هیچ لارییان نه‌بوو و وتیان له ئیشه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه" ئه‌گه‌ر قه‌زیه‌كه چووه دادگا و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ته‌واو بوو ئه‌و كاته بڕیاری دادگا هه‌رچیه‌ك بوو ئه‌وان پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێم باسی له‌وه كرد" بنه‌مای دانانی كامێرا‌كان باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه كه‌موكورتی تێدابێت دوو خاڵ ده‌ستنیشان كرابوون داوامان كردبوو هه‌مواری بكه‌نه‌وه، یه‌كێك له‌وانه پێدانی پێشه‌كی پاره‌كه‌یه به ئه‌وان، چونكه ڕێككه‌وتنه‌كه به‌و جۆره‌یه له نێوان ئه‌و كۆمپانیایه و حكومه‌ت كه له ساڵێكدا كۆمپانیاكه ته‌واوی خه‌رجییه‌كانی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه و ٨٠%ی داهاته‌كه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كۆمپانیاكه ده‌بێت و ٢٠% ی بۆ حكومه‌ت ده‌بێت له دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه خه‌رجیكردووه ئه‌و كۆمپانیایه ئیتر گرێبه‌سته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ گرێبه‌ستێكی خزمه‌تگوزاری، واته ئه‌وان ته‌نها صیانه ده‌كه‌ن و ٢٠% وه‌رده‌گرن".
وتیشی" به‌دڵنیاییه‌وه من وه‌كو ڕای كه‌سی خۆم پێمخۆشه ئه‌و ئیشانه حكومه‌ت خۆی بیكات، به‌ڵام كه حكومه‌ت نایكات و ده‌یداته كه‌رتی تایبه‌ت ڕه‌نگه له (صلاحیات)ی گرێبه‌سته‌كه زۆر كێشه نه‌بێت، به‌ڵام له ورده‌كارییه كێشه‌كه هه‌بێت ئه‌و بابه‌ته ئێستا لای ئێمه له لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر زانیمان كهموكورتیهكی جددی هه‌یه له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و كاته ڕاسپارده‌ی خۆمان ده‌كه‌ین بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ هه‌مواری ئه‌و خاڵانه‌ی كه پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه".
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاشكراشیكرد كە" ئێمه وه‌كو ده‌زگایه‌كی چاودێری چه‌كی ده‌ستی ئێمه یاسایه ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو چه‌ند به‌ندێك له گرێبه‌سته‌كه هه‌موار بكرێنه‌وه ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین و پێشبینیش ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی ناوخۆ پابه‌ند بێت به ڕاسپارده‌ی ئێمه‌وه".
روونیشیكرده‌وه" بۆ ئه‌و گرێبه‌سته پێویستمان به بڕیارێك له دادگایه، ئێستا بابه‌ته‌كه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه و نه‌چۆته دادگاكان ئه‌گه‌ر زانیمان پێویست ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه ده‌چێته دادگا، وه‌كو ده‌زانرێت پرۆسه‌ی دادگاییكردن پرۆسه‌یه‌كی خاو و له‌سه‌ر خۆیه و چه‌ندین مانگ ده‌خایه‌نێت".
هه‌روه‌ها وتی" ڕای هه‌ردوولا وه‌رگیراوه و ڕای ئه‌و خه‌ڵكه‌ش وه‌رگیراوه كه سكاڵاكه‌ی كردووه هه‌م سكاڵاكار و هه‌م كۆمپانیای جێبه‌جێكار و ئه‌و لایه‌نه فهرمیهش كه گرێبه‌سته‌كه‌ی كردووه له دوای ته‌واوبوونی بابه‌ته‌كه ئێمه له هه‌ر بارێكدا بشكێته‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌و شێوه‌یه بێت و ئه‌نجامه‌كه‌شی ڕاده‌گه‌یه‌نین".
له ماوەی هه‌فته‌ی ڕابردووه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له ڕێگای سلێمانی دوكان كه‌وتۆته‌كار، پێشتریش له شه‌قامی ١٢٠ مەتری هه‌ولێر ئه‌و كامێرایانه دانراون، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی نایاسایی شێوازی گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه كه خاوه‌ندارێتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، سكاڵای خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی.