هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کوێت دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هەڵبژاردنی یاسادانانی کوەیت دەستیپێکرد بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی ٢٠٢٣ کە ژمارەیان دەگاتە ٥٠ پەرلەمانتار، بەڵام  ٢٠٧ کەس خۆیان کاندید کردووە کە ١٣ ژنیان تێدایە.

١١٨ بنکەی دەنگدان لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆوە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کرانەوە و بڕیارە بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بەردەوام بێت. 

هەروەها بڕیارە ژماردنەوەی دەنگەکان دەستبەجێ دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات بۆ ئەوەی ئەو جێگرانە ڕابگەیەنن کە نوێنەرایەتی کوێتییەکان دەکەن بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو.

کوێت لە پێنج بازنەی هەڵبژاردن پێکدێت، هەر بازنەیەک ١٠ جێگری هەیە، ئەو کاندیدانەی لە ١٠ پلەی یەکەمی هەر بازنەیەکدا پلەی ئەندامێتی پەرلەمان بەدەست دەهێنن.


AM:09:29:06/06/2023