جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی:
بەرێژەی ٨٥% تەوافق لەسەر یاسای بودجە کراوە

جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی کە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە رایگەیاند" بەرێژەی ٨٥% تەوافق لە نێوان لایەنەکان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کراوە".

هەرچەندە تەنها سبەی و پێنج شەمممە ماوە بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئیخلاس دلێمی دەڵێت " پارتی رازی بووە لەسەر دانیشتنی پێنج شەممەی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت " ناڕەزایەتیمان ھەیە لەبارەی ئەو کۆپیەی بودجە کە حکومەت ناردویەتی".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە پێشبینی دەکرێت دوای پەسەندکردنیشی تانەی لێبدرێت لە دادگای فیدراڵی.

ئیخلاس دلێمانی جەخت دەکاتەوە کە داھاتی نەوتی و نانەوتی بەشی بودجەی بەکاربردن ناکات لە ھەرێمی کوردستان.



AM:12:03:07/06/2023