مەسرور بارزانی لەبارەی پشکی هەرێم: پێشێلکردنی مافەکانمان قبوڵ ناکەین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) ڕایدەگەیەنێت" حکومەتەکەی هەموو هەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا بگەنە ڕێککەوتن سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی". 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەلینا رۆمەنۆسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد و دوای کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی ڕایگەیاند" گفتوگۆمان لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە رێککەوتنەکان کرد". 

بارزانی وتیشی" هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و له‌ پێناو پاراستنی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی فیدراڵ‌ بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن، به‌ڵام پێشێلكردنی مافه‌كانمان قبوڵ‌ ناكه‌ین". 

له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی" پێویسته‌ له‌ نزیكترین كاتدا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت".


PM:05:17:08/06/2023