بەیانى ئەمڕۆ شەممە کارگەیەکى گەورەی دروستکردنى چەک و تەقەمەنى و بارووت لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەقییەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە کارگەیەکی تەقەمەنی و پیشەسازی کە دەکەوێتەوە قەزای ئێلماداغی ئەنقەرەى پایتەختى تورکیا تەقینەوەیەک روویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌یه، چه‌ندان كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی باڵاخانه‌كه.
لە ئێستاشدا ئامبۆڵانس و تیمی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونەتە شوێنی رووداوه‌كه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.