نەوەی نوێ: بەپلانی پارتی و یەكێتی بڕگەی پاشەكەوتی مووچەیان لابرد و مادەی ١٤ ڕۆیشت



جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، بەپلانی پارتی و یەكێتی لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقدا بڕگەی پاشەكەوتی مووچەیان لابرد و مادەی ١٤ ڕۆیشت.

هیمداد شاهینك وتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاندووە "پلانی پارتی و یەكێتی ئەوەبوو لەبری حكومەتی هەرێم، عێراق ئەو ١٧ ملیار دۆلارەی پاشەكەوت بگێڕێتەوە! بۆیە دوێنێ شەو لایەنە شیعەكان توڕەبوون و وتویانە دەنگی پێنادەین چۆن دەبێت پاشەكەوت حكومەتی عێراق بیگێڕێتەوە، لە كاتێكدا مووچەی فەرمانبەران و نەوت و داهات هەمووی حكومەتی هەرێم بردویەتی، بۆیە بەپلانی پارتی و یەكێتی بڕگەی پاشەكەوتی مووچەیان لابرد و مادەی ١٤ ڕۆیشت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "پلانی پارتی و یەكێتی بۆ خۆدزینەوە ئەوەبووە، چونكە دەیانزانی ئەگەر پاشەكەوتەكە لەسەر حكومەتی هەرێم بوایە دەنگی پێدەدرا و تێدەپەڕی، دواتریش كە داماننایەوە دەڵێن خۆمان دامانناوەتەوە!".



PM:01:10:11/06/2023