حکومەتی عێراق (٤٠٠) ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دا بە ناردنی (٤٠٠) ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە ناردنی (٤٠٠) ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵی فەرمانبەران". 

بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارەكە ڕەوانەی هەرێم بکرێت و لیستی دابەشكردنی مووچەش لەلایەن وەزارەتی دارایییەوە بڵاوبکرێتەوە. 


PM:03:19:11/06/2023