به‌ناوی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی مه‌خموره‌وه، په‌که‌که رایده‌گه‌یه‌نێت که 5 گوندیان له‌ده‌ستی داعش رزگارکردووه‌و 3 گه‌ریلای په‌که‌که‌ش " شه‌هیدبوون".
له‌و هه‌واڵه‌دا که له فراتنیوز بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئۆپراسیۆنه‌کان له دوێنێ ئێواره‌وه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی مه‌خمور ده‌ستیان به‌هێرش کردووه‌و چه‌کدارانی داعشیان له‌گوندی له‌چه‌کا ، مه‌حمودیه ، خربانێ ، ره‌شیدیه و فاتیمای سه‌ربه شاری مه‌خمور وه‌ده‌رناوه.
په‌که‌که بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌یان ناوی شه‌هیده‌کانیان بڵاوده‌کاته‌وه که پێکهاتوون له‌ئاڤێستا هارون خه‌ڵکی شاری وانی باکووری کوردستان، دیار شه‌ڕاڤا ناسراو به حه‌سه‌ن بۆدک له‌ساڵی 1987 له‌دایک بووه و له‌ساڵی 2010 به‌شداری ریزه‌کانی گه‌ریلابووه، سیابه‌ند زاپ ناسراو به ره‌مه‌زان ئاکار له‌ساڵی 1989 له‌دایک بووه و له‌ساڵی 2012 به‌شداری ریزه‌کانی گه‌ریلابووه .