خۆسێ فیلیکس دیازی رۆژنامەنوس ئاشکرای دەکات ریاڵ مەدرید هەفتەی داهاتوو گرێبەستێکی تر دەکات و خۆسێلۆی هێڕشبەری یانەی ئیسپانیۆل دەبێتە یاریزانی جێگرەوە دوای چوونی ماریانۆ دیاز.
ئیدارەی ڕیال مەدرید دوای شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بە وردی بڕیاریدا کە خۆسێلۆ گونجاوترین بەدیلە، ئەمەش بەهۆی بەهای گرێبەستی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ و ئەو ئاست و ئامانجانەی کە دەتوانێت بەشداری تێدا بکات.
خۆسێلۆ دەبێتە یاریزانێکی یەدەگ کە لە هەندێک یاریدا بەکاردێت، ئیدارە و ئەنچیلۆتی متمانەیان پێی هەیە و هەفتەی داهاتووو گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت.