سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلوو دان به‌وه‌دا ده‌نێت که ئیمزای کۆنگره‌ی دژی (داعش) یان نه‌کردووه، هاوکات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات زه‌مین له‌رزه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه.
پاش سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا‌و بینینی گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، داود ئۆغڵۆ رایگه‌یاند" ئێمه ده‌زانین ئه‌مه‌ریکا چی ده‌وێت له‌و هاوپه‌یمانیه‌ی دژی داعش راگه‌یه‌نرا، ئه‌و هۆیه‌ی که ئێمه‌ش واژووی ئه‌و رێککه‌وتنه‌مان نه‌کرد ئاشکرایه، هیوادارم هه‌مووان بزانم چێ ده‌ڵێم".( بێ ئه‌وه‌ی هۆکه روون بکاته‌وه).
له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا که له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێکی لۆکا‌ڵی تورکیدا سازیکردبوو، داود ئۆغڵۆ وتی" کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی قه‌یرانی سوریای فه‌رامۆش کرد، ره‌نگه ئه‌م قه‌یرانه ببێته مایه‌ی دورستبوونی زه‌مین له‌رزه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره له‌ناوچه‌کدا".
دوێنێ 12 ی ئه‌یلول پاش کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری و سه‌رۆکی تورکیا ته‌یب ئۆردگان، میدیاکانی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، ته‌نها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردووه که کۆمه‌کی هه‌ردوو وڵات ته‌نها له بواری ئیستخباراتی و زانیاری گۆڕینه‌وه‌دا ده‌بێت.
له قه‌یرانی داگریکردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعش ه‌وه و ده‌ستگیرکردنی 47 که‌س له قونسڵی تورکیا له موسڵ، تورکیا رایه‌کی ئاشکرانی نه‌بووه دژی داعش، چاودێران پێێانوایه هه‌ڵوێستی نارۆشنی تورکیا له‌وه تێپه‌ڕیوه که ته‌نها ئه‌و دیلانه بێت، به‌تایبه‌تی که ئیستا هه‌تا له‌میدیاکانی تورکیاشدا باس له چاره‌سه‌رکردنی سه‌رکرده‌کانی داعش له نه‌خۆشخانه‌کانی تورکیا ده‌کرێت و ورده ورده کۆمه‌که سه‌ربازیه‌کانی تورکیاش بۆ داعش خه‌ریکه به‌ته‌واوی ئاشکرا ده‌بن.