"کورد وەزارەتی دەرەوەی گۆڕیەوە بە دارایی، تەندروستیش بە رۆشنبیری"

‌لەسەردەمی مالکی وەزارەتەکانی کورد بەهێزتربوون لەسەردەمی عەبادی
کورد لەحکومەتی بەغدا وەزارەتی دەرەوەی گۆڕیەوە بە دارایی، وەزارەتی بازرگانی و تەندروستیشی گۆڕیوە بە رۆشنبیری.

سەرچاوەیەکی سیاسی کورد لەبەغدا بەسپی میدیای راگەیاند کە بەشداریکردنی کورد لەحکومەتی عبادی لەهەموو روویەکەوە زەرەرە بۆ کورد، ئەو وتی" وەزارەتی دەرەوە کە زامن بوو بۆئەوەی پیلانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە کورد نەکرێت گۆڕیەوە بە دارایی، وەزارەتە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی وەک بازرگانی و تەندروستی گۆڕیوەتەوە بۆ رۆشنبیری و گەشگوزار، هەتا ئەگەر ئەمەی دواییان بشدرێت بەکورد".

سەرچاوەکەی سپی پێیوایە ئەمەش یەکێکە لە کەلێنە گەورەکانی بەشداری کورد لەبەغدا کە ئەو وەزارەتانەی لەسەردەمی حوکمی مالکیدا بەدەست کوردەوە بوون، زۆر لەو وەزارەتانە گرنگ ترە کە ئێستا لە حکومەتی عەبادیدا دراوە بەکورد.  



AM:10:35:13/09/2014